سنور ميديا
147 جار بینراوە 4/5/2019 12:15 AM

زیاتر لە سێ مانگە، چارەنووسى بەلەمێکى کۆچبەران نادیارە



سنور ميديا

رۆژنامەى هیندستان تایمز ڕاپۆرتێکى لەسەر دواهەمین زانیارى لەبارەى ئەو بەلەمە قاچاخەى کۆچبەران بڵاوکردەوە کە لە بەروارى 12 کانونى دووەمى ئەمساڵدا بەندەرى کیرالاى هیندستانى بەجێ هێشتووە و تا ئێستاش چارەنوسى نادیارە.


ئەو بەلەمە کە دەیان کۆچبەرى نایاسایى هەڵگرتبوو، پێدەچێت بەناو سنورە ئاوییەکانى نێوان ئیندۆنیسیا و ئوسترالیادا ڕۆیشتبێت کە لەوێش کەشوهەواى ناوچەکە زۆر دژوارە و بەبەردەوامى زریانە دەریاییە توندەکان بوونیان هەیە، کە بە گوێرەى ڕاپۆرتەکان ڕەنگە نقوم بووبێت.


بەگوێرەى ووتەى کەسوکارى ئەو کۆچبەرانەش کە زۆرینەیان خەڵکى ناوچەى مادانگیرى هیندستانن، ئەو کۆچبەرانە ویستویانە ڕوو لە نیوزلەندا بکەن.


هەرچەندە کەسوکارى ئەو کۆچبەرانە دەڵێن کە هیچ زانیارییەکى نوێیان لەبارەى چارەنووسى کەسوکاریانەوە لە پۆلیسەوە پێنەگەیشتووە، بەڵام بەگوێرەى زانیارییەکانى ئەو ڕۆژنامەیە ، لەسەر داواکارى کەسوکارى ئەو کۆچبەرانە، بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure