عوسمانی بانیمارانی
292 جار بینراوە 3/5/2019 10:04 AM

عوسمان بانیمارانی: دۆخی یەکێتی پێویستی بە ڕێککەوتنە لەگەڵ پارتی



سنور ميديا 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی ، پێشنیازێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پشکی حزبەکەی لە نێو سێ باڵی یەکێتی ئاشکرا دەکات و لەبارەی پۆستی هەولێرییەکانی نێو یەکێتیش لە کابینەی نوێی حکوومەت، هۆشداری دەدات. هاوکات نایشارێتەوە کە دۆخی یەکێتی "پێویستی بە ڕێککەوتنە لەگەڵ پارتی".

 

عوسمانی بانیمارانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ ميدياكانى پارتى ڕاگەیاند: "بڕیارە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا کاندیدەکان بەدەنگ یەکلایی بکرێنەوە، جا ئەگەر گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت، نازانم، ئێستا پرسیار ئەوەیە کە سەرجەم پرسەکان یەکلا بوونەتەوە؟ چونکە یەکێتی بە منیان گوت، هەر رێککەوتن واژۆ بکرێت، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا دەنگدان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان لەناوخۆی یەکێتی دەکرێت، خۆ ئەگەر لەقۆناغی یەکەم یەکێتی رێککنەکەوت لەسەر کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان، ئەوە دەخرێتە دەنگدانەوە، ھەردوو ژنەکەش بەتوانان و پێشوتر تاقی کراونەتەوە خۆ ئەگەر یەکیان کرایە سەرۆکی پەرلەمان، با ئەوی دیکەش بکرێتە وەزیر".

 

هاوکات بە پێویستی زانی، یەکێتی گەنج بباتە پێشەوە و بکرێتە نیوە بە نیوە، ئەوانەی ئەزموونیان ھەیە و ئەوانەشی گەنجن، "دەبێت یەکێتی لەسەر میکانیزمی دانانی کەسەکان ڕێک بکەوێت، بەتایبەت حەقە پرسی ھەڵبژاردن بێتە ئاراوە و دەنگدان دەور ببینێت".

 

بانیمارانی سه‌باره‌ت بە بوونی پێشنیازێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پشکی یەکێتی لە نێوان کۆسرەت ڕەسووڵ و بەرهەم ساڵح و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، ڕای گەیاند: "ئەوە پێشنیار بووە، بەڵام قەبووڵ نەکراوە". گوتیشی: "دۆخی یەکێتی پێویستی بە رێککەوتنە، لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکەش دەبێت رێک بکەون".

 

لە کۆتایی قسەکانیشیدا هۆشداری لەبارەی پۆستی هەولێرییەکانی ناو یەکێتی لە حکوومەت دا  ئاشکرای کرد: "لەم ساڵانەی دواییدا یەکێتی پشکی کەم بووە لە حکوومەت، بەڵام پێشووتر سەرۆکی پەرلەمان و حکوومەت ھەولێری بووە، بەڵام بۆ ئەمجارە تەماشا دەکەین بزانین چۆن دەبێت، دواتر قسەی خۆمان دەبێتن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure