.
344 جار بینراوە 2/5/2019 11:33 PM

دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ دەستی لە کار کێشایەوە



سنورمیدیا

ئارام سەعید لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"‎من وەك یەكێك لە دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ، بەهۆی سەرنجەكانم لەسەر ئەو ئاراستەیەی ئێستا نەوەی نوێ گرتوێتیە بەر ناتوانم بەشێك بم لەو جوڵانەوەیە".

 

ئارام سەعید ئەوەی ڕوونکردووەتەوە:"‎ هەر لە سەرەتاوە بەشداری هەموو جومگەو كارەكانی نەوەی نوێ بوم، لە پێناسە و ستراتیژ و كاركردنی سیاسی و مەیدانیی بەشداربووم حەزدەكەم پێتان بڵێم بەهۆی سەرنجەكانم لەسەر ئەو ئاراستەیەی ئێستا نەوەی نوێ گرتوێتیە بەر ناتوانم بەشێك بم لەو جوڵانەوەیە ،بۆیە به‌م نامه‌ی ماڵئاواییه‌ وه‌ک هاوڕێیه‌کی خۆتان، سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئه‌رک و ماندوبوون و شێلگیریتان له‌ پێشخستنی نەوەی نوێدا ده‌رببڕم".‎لە

 

بەشێکی ڕاگەندراوەکەیدا ئەوەش هاتووە:"‎ هه‌ستی دڵسۆزییه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌ریه‌کێکتان ده‌که‌م که‌ به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان لە کاتی کارکردندا لێم دڵگران بوبێت. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گه‌ر ئه‌و گیانی کارکردن و هاریکارییه‌ی ئێوه‌ نه‌بوایه و به‌و گیانی خۆبه‌خشیی و خۆنه‌ویستییه‌وه‌ کارتان نه‌کردایه‌، ئه‌وا بێگومان جولانەوەکە ئه‌م قۆناغه‌ سەختانەی تێنەئەپەڕاند".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure