سنور ميديا
475 جار بینراوە 2/5/2019 04:32 PM

هەرێم؛ هاوردەکردنی سێ جۆر ئۆتۆمبێل قەدەغەدەکرێت



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو،چاككراو و ژێرئاوكه‌وتوو.

 

بەپێی نوسراوێک کەواژۆی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، کەلە 2_5_2019 دەرچوە، تێیدا هاتوە" لەبەر بەرژەوەندی گشتی بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان بدراوە لەیاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە "قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی(لێدراو، چاککراو، ژێرئاوکەوتو) کەهاوڕدەدەکرێن بۆناوەی هەرێم لەڕێگای دەروازە نێو دەوڵەتیەکان و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".

 

لەنوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە:" ئەم فەرمانە لەڕۆژی 1_7_2019 کاری پێدەکرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure