ئاشتى هه‌ورامى
275 جار بینراوە 2/5/2019 01:38 PM

نزيكترين كه‌سى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ئاشتى هه‌ورامى دايه‌ دادگا



سنور ميديا 

هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانى هەرێم، ڕایدەگەێنێت "لە دادگای لەندەن و بە تۆمەتی گەندەڵی سکاڵای لەسەر ئاشتى هەورامی تۆمارکردووە".


چراخان ڕەفیق عومەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى "من وەك و چراخان رەفیق عومەر سکاڵای رەسمیم تۆمار کرد لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتێکانی هەرێم لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن، هەمان ئەو دادگایەی کە جاری پێشۆ دانا غاز، وزارەتەکەی هەورامی روبەروو کردەوە".

 

چراخان رەفیق ئاماژەی بەوەداوە "سەرجەم بەڵگە و موستەمسەکاتی گەندەڵێکانی ئاشتی هەورامی تەسلیمی دادگای نێو دەوڵەتی لەندەن کران بۆ لێکۆڵینەوە وە دەیسەلمێنم بۆ دونیاو هەرێمیش کە کێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتیەی کردوە لە مەلەفی نەوتی هەرێم".

 

چراخان ئەوەشی وتوە "ئاشتى هەورامی هەمیشە وای نیشانداوە گەر ئەو نەبێت ئەوە سەرجەم سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانى نەوت لە هەرێم دەکشێنەوە بەڵام ڕاستییەکەى ئەوەیە کە ئەو ڕێککەوتووە بە پارە لەگەڵ چەند بەرێوبەرێکی کۆمپانیاکان و ڕێککەوتنى شەخسی هەیە و هیچ پەیوەندی بە مانەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانەوە نییە لە هەرێم".

 

خێزانەکەی پێشوی ئاشتی هەورامی وتوشیەتی من بە شەخسی ڕوبەڕوی ئاشتی هەورامی دەبمەوە لە دادگا و هەر لایەنێك و حزبێك و حکومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێبکەن ئەوە ئەوانیش شەریکە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی".


دەربارەی هۆکاری بێدەنگییەکەی وتویەتی "چەندین ساڵە بێدەنگ بونی من لەم کەیسەدا ئەوەیە کە کەسانی زۆر بەرێز منیان راگرتوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure