يه‌كێتى وپارتى
207 جار بینراوە 2/5/2019 01:26 PM

پارتى له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنى به‌ هۆكارى دواكه‌وتنى حكومه‌ت وه‌ڵامى يه‌كێتى ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا 

بەقسەی راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات، ھەموو كێشەكانی بەردەم پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان چارەسەر بوون، لە ئێستاشدا تەنیا چاوەڕێی یەكێتی دەكرێت بێن و رێككەوتن واژووبكرێت.

 

عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی، بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاند، پارتی بە واتای وشە بۆ پێكھێنانی حكومەت ئامادەیە و بە ھیچ شێوەیەك ھۆكاری دواخستنی پێكھێنانی حكومەت نییە، ئەگەر ئەمڕۆش لایەنەكان ئامادە بن، ئێمە ئامادەین كۆتایی پێ بێنین، بەڵام برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ھێشتا ئامادە نین و پارتیش بۆ بەرژەوەندی گشتی خۆڕاگر بووە، ئەگەر نا خەڵك كێشەی ھەیە و كێشەكانیش لەرێگەی حكومەتەوە چارەسەر دەكرێن، بۆیە داواكارین ھاوشێوەی پارتی، بەرژەوەندیی گشتی لە بەرچاو بگرن و بێنە پێشەوە و لەم رۆژانەدا كۆتایی بەم كێشەیە بێنن".

 

روشدی ئەوەشی راگەیاند، پێویستە چیتر كات بەفیڕۆ نەدرێت و چیدیكەش ناتواندرێت، كات بە لایەنەكان بدرێت، بۆیە چاوەڕێی وەڵامی یەكێتی دەكەین و ئەگەر ئەوان ئامادە بن، رێككەوتنەكە ئیمزا دەكرێت، چونكە ھەموو كێشەكان چارەسەر بوون و رێككەوتنیش كراوە و تەنھا ماوە ئیمزا بكرێت.

 

هەروەها رایگەیاند، پرسی زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی ھەرێم، یەكلا كراوەتەوە و گۆڕانیش بۆ ئەو پرسە ھاتووەتە پێشەوە و ھیچ كێشەیەك نەماوە، تەنھا ماوە رێككەوتنەكە واژۆ بكرێت و كۆتایی پێ بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure