سنور ميديا
164 جار بینراوە 2/5/2019 01:22 PM

تەرمی خوێندكارێكی زانکۆ دۆزرایەوە



سنور ميديا 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە تەرمی خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكی لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە .

 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە 2ی ئایاری 2019 بەڕێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە "پۆلیسی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن زانیارییان پێگەیشت بەبونی تەرمێك لەبەشی ناوخۆیی كوڕان لەگەڕەكی مەجیدبەگ لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوانەوە كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی خوێندكارەكە بۆ پزیشكی دادوەری گواستراوەتەوە".

 


پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "خوێندكارەكە ناوی (أ ، م ، ق ) دانیشتوی قەزای سەید سادقە ، خوێندكاری قۆناغی پێنجی كۆلێژی پزیشكی بووە لە زانكۆی سلێمانی".

 

لەئێستادا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ زانینی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure