ئاسايش
226 جار بینراوە 1/5/2019 05:41 PM

ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خشی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور 

ده‌زگای ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی حه‌شار درابوون، ده‌ستگیركران".

 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر دۆسێی‌ ده‌ستگیركردنی‌ "چه‌ند تۆمه‌تبارێك" له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ بڵاوكرده‌وه‌.

 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌زگای ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی وردی ده‌ستپێكرد، بۆ تاوانێكی رێكخراو كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌".



ده‌زگای ئاسایشی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌و چوار چێوه‌یه‌دا و پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد، چه‌ند كه‌سێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی حه‌شار درابوون، به‌ چاودێریی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ھێزه‌كانمان ده‌ستگیریانكردن".

 

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌م رێوشوێنه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگادا بووه‌ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure