سنور ميديا
3277 جار بینراوە 1/5/2019 02:23 PM

نێچيرڤان بارزانى ڕێگه‌ نادات حكومه‌ت دابمه‌زرێت تا ده‌سه‌ڵاته‌كانى زیاتر نه‌بن به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌



سنور میدیا

له‌میانى ململانێكانیى دا له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ى , نیچرڤان بارزانى هه‌وڵى پته‌وكردنى چاره‌نوسى خۆى بۆ ئاینده‌ ده‌دات و ده‌یه‌وێت له‌یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵاته‌كانى زیاتربن, به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ربه‌رستى بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێ دروست كردوه‌.


به‌پێى زانیاریه‌كانى سنور میدیا كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ پێیگه‌یشتوه‌ , كێشه‌ى نێوان مه‌سرور بارزانى و نێچيرڤان بارزانى ئامۆزا و زاواى, ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێ حكومه‌تتدا, یه‌كێك له‌و كێشانه‌شى كه‌ بوه‌ته‌ گرێ كوێره‌ى نێوانیان ئه‌وه‌یه‌ مه‌سرور بارزانى ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ عیراقدا ڕێككه‌وێت, به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیادا ڕێكه‌وتنه‌كانى له‌باره‌ى هاوكێشه‌ ئابورییه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ به‌پارێزراوى بمێنیته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ى سنور میدیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ , نێچیرڤان بارزانى ده‌یه‌وێـت له‌ یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانى زیاتر بكرێت وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاخود زیاتر, بۆیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كات تا ئه‌وكانه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان داده‌نرێت ئه‌وكات ڕازى بێت بۆ پێكهینانى حكومه‌ت ".

 

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕونیشى كرده‌وه‌,كێشه‌یه‌كى ترى نێوان ئه‌و دوو ئامۆزایه‌ له‌سه‌ر كاندیده‌كانه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌روه‌ها پۆستى پارێزگارى هه‌ولێره‌ .

 


پێشتریش ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی له‌میانى چاوپێكه‌وتنیكى ڕۆژنامه‌وانیى دا ڕایگه‌یاند" ئەگەر كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە ئەوا دەمێك بوو حكومەت پێكهاتبوو، چونكە لەسەر دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لەناو خودی پارتی كێشە هەیە بووەتە هۆی دروستبونی ڕای جیاواز، بۆیە ئەگەر بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم نەبووایە حكومەت زوتر پێكدەهنرا"

 

ئارێز عەبدوڵڵا باسى له‌وه‌ش كردبوو, پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی لەماوەی یاسایی خۆی ، كە (سێ مانگ-ە) حكومەت پێكبهێنێت ناكرێت ماوەی پێكهێنانی حكومەت لەبەردەم حیزبێكدا كراوە بێت، بۆیە پێویستە ڕێگە خۆش بكات ڕێگە بەربدات، كە لایەنی دووەم بێت، كە (لێرەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان)ە هەوڵبدات حكومەت پێكبهێنێت.

 

تا ئێستاش بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نیشتیمانى كه‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ كردووه‌, هیچ هه‌ڵویستێكى جدییان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئالۆَزه‌ كه‌ قه‌یرانێكى مه‌ترسیدارتره‌ بۆ ئاینده‌ى حكومڕانى ده‌رنه‌بڕیوه‌ و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌ و ته‌نها چاوه‌ڕانى گه‌یشتن به‌پۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure