سنور ميديا
153 جار بینراوە 1/5/2019 02:05 PM

یه‌كێتى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ حیزبه‌كه‌ى هۆكار بێت بۆ پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌شڵێت: "ئاماده‌ین باجی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین".

 

(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ى ئایارى 2019) حاكم قادر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا له‌ كاتی دانانی په‌یكه‌ری كرێكار له‌شاری سلێمانی وتی: "یه‌كێتی هۆكار نیه‌ له‌ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت".

 

وتیشی: "یه‌كێتی له‌دوای ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌به‌یانیه‌وه‌ ئاماده‌یە بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و باجه‌ بده‌ین كه‌ باجی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مانه‌ تا پێكه‌وه‌ بتوانین حوكمڕانی ته‌واو بۆ خه‌ڵكی كوردستان بهێنینه‌ دی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure