پارتى
124 جار بینراوە 1/5/2019 10:40 AM

سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كێتى .. ئەگەر كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە دەمێك بوو حكومەت پێكهاتبوو



سنور ميديا 

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی هه‌واڵێكى پێشترى سنور ميديا پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌  دەڵێت: ئەگەر كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە ئەوا دەمێك بوو حكومەت پێكهاتبوو، چونكە لەسەر دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لەناو خودی پارتی كێشە هەیە بووەتە هۆی دروستبونی ڕای جیاواز، بۆیە ئەگەر بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم نەبووایە حكومەت زوتر پێكدەهنرا.

 

ئارێز عەبدوڵڵا دەشڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان نەیتوانی لەماوەی یاسایی خۆی ، كە (سێ مانگ-ە) حكومەت پێكبهێنێت ناكرێت ماوەی پێكهێنانی حكومەت لەبەردەم حیزبێكدا كراوە بێت، بۆیە پێویستە ڕێگە خۆش بكات ڕێگە بەربدات، كە لایەنی دووەم بێت، كە (لێرەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان)ە هەوڵبدات حكومەت پێكبهێنێت".

 

قسەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو ئەوەش دەڵێت: ئەگەر ئەویش نەیتوانی (یەكێتی) لایەنی سێیەم دواتر ئەگەر ئەویش نەیتوانی پێویستە هەڵبژاردنەكان دووبارە بكرێتەوە.

 

هەروەها دەڵێت: بەبۆچوونی من كوردستان لەقەیرانی سیاسی و حكومڕانیدایە مادام لەماوەیەكی ئاسایی و یاسایی نەتوانرا حكومەت پێكبهێنرێت پێویستە هەڵبژاردن دوبارە بكرێتەوە ئەوجارە خەڵك دەنگی بە كێ دا با ئەوە حكومەت پێكبهێنێت.

 

باسی لەوەش كردووە، ڕێككەوتنەی یەكێتی، كە لەگەڵ پارتی كراوە، ئیتر واژوو بكرێت یا نا ڕێككەوتنەكە كراوە، لەسەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا لەسەر پارتی وەستاوە پێكهێنانی حكومەت، واتە ڕێككەوتن بكرێت یا نا هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure