سنور ميديا
79 جار بینراوە 1/5/2019 10:18 AM

ئەو حاكمەی تەقەی لەخۆی كرد گیانی لەدەستدا



سنور ميديا 

حاكم گۆڕان، كە پێشتر رایگەیاندبوو تا دەوڵەتی كوردی دروستنەبێت لەچیای كۆڕە نایەتە خوارەوە ئەمشەو لە ڤیدیۆییەكی راستەوخۆدا دەستڕێژی گوللەی لەخۆیكردو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆك لەلێدوانێكدا رایگەیاند، "ئەمشەو حاكم گۆڕان لە ڤیدیۆییەكی راستەوخۆدا چەند گوللەیەكی لە خۆی داوە و بریندار بووەو دواتر رەوانەی نەخۆشخانە كرا، ئەوەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

 

هاوكات دوای ئەوەی شەوی رابردوو رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، چارەسەری پێویستی بۆ كراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی ئەمڕۆ چوار شەممە گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی، كە وێنەیەی لای شارپرێس پارێزراوە، حاكم گۆران لافیتەیەكی لە پشتی خۆی داناوە و بە گەورەیی لەسەری نووسراوە "یەكڕیزیی، چاكسازی و سەربەخۆبوون".

 

حاكم گۆران پێش ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 25-9-2017 دا چوە سەر شاخی كۆڕەك و دەیوت، تا ئەوكاتە سەربەخۆیی كوردستان رانەگەیەندرێت ئەوا نایەتە خوارەوە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا حاكم گۆران پێش ئەوەی دەستڕێژی گوللە لە خۆی بكات دەڵێت، "دەستی بەرپرسان ماچ دەكەم لەپێناو ئەوەی یەكڕیز بن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure