پارتى و گۆڕان
3596 جار بینراوە 30/4/2019 10:18 PM

سنور ميديا بڕى ئه‌و پاره‌ى كه‌ گۆڕان له‌پارتى وه‌رى ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌يان ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا _ تايبه‌ت

ده‌نگۆى پێدانى ملیۆنێك دۆلارى مانگانه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌گۆڕان بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و حزبه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌.

 

به‌پێى زانیارییه‌كانى سنور میدیا كه‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى جیاوازه‌وه‌ به‌ده‌ستى گه‌یشتوه‌ , بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى خۆى به‌ پارتى ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێتى 25 ده‌فته‌ر دۆلارى مانگانه‌یان پێداون به‌ڵام پاش ناكۆكى نێوانیان یه‌كێتى بڵاو كرده‌وه‌ و دواتر بڕیویه‌تى "


زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد , بۆیه‌ پارتى گله‌یه‌كه‌ى گۆڕانى به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌ و له‌ له‌كاتى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا به‌ڵێنى پێداون به‌ زیاد له‌و پاره‌یه‌ مانگانه‌ پێیانبدات و وه‌كو یه‌كێتیش نه‌كات له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر ناكۆكیه‌كى سیاسیش له‌نێوانیاندا, هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر پێدانى ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بۆ گۆڕان بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كات .

 


زانیارییه‌كان له‌وه‌ زیاتریشیان ڕونكردنه‌وه‌ و شێوازى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یان بۆ سنور میدیا دركاند ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ , له‌ كاتى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ پارتى رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ گۆڕان كردوه‌ مانگانه‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار یان پێ بدات و گۆڕان پاره‌كه‌ به‌ناوى هاوكارى میدیایه‌وه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ مانگانه‌ بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌.



هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان, له‌ یه‌كێك له‌و مانگانه‌ى كه‌ گۆڕان پاره‌كه‌ى وه‌رگرتوه‌ له‌ملێونێك دۆلار كه‌متر بووه‌ .

 

سه‌رچاوه‌كانى سنور میدیاى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد, گۆڕان داواى كردوه‌ , پارتى پاره‌ى چوار مانگ له‌و بڕه‌ پاره‌ییان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بۆ بنیِریت, ئه‌وه‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى ئه‌و حزبه‌.

 

بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش, سنور میدیا په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى گۆڕانه‌وه‌ كرد به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه‌ و دواجار له‌میانى هه‌وڵه‌كانیدا , سنورى میدیا ئاواتى شێخ جه‌ناب به‌رپرسى ژوورى كارگیڕى و دارایى گۆڕان وه‌رگرت و ناوبرواویش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى ووت " ئه‌و زانیاریانه‌ دوورن له‌ڕاستى و درۆیه‌كى گه‌وره‌یه‌ "

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure