حاكم قادر
1745 جار بینراوە 30/4/2019 08:55 PM

حاكم قادر له‌ سه‌ر كەیسەكەی شاسوار عەبدولواحید هاته‌ ده‌نگ و ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى دا



سنور ميديا 

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی رەتیكردەوە، هیچ نێوەنگیرییەكی كردبێت بۆ كەیسی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ‌‌و رایگەیاند، ئەوە كەیسێكی یاساییەو دەبێت دەسەڵاتی دادوەری یەكلایبكاتەوە.

 

ئەو قسانەی حاكم قادر به‌ شارپرێسى ڕاگه‌ياندو، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەچەند میدیایەك‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو زانیارییانە بڵاوكرایەوە، كە حاكم قادر نێوەنگیری دەكات، بۆ ئەوەی كەیسەكەی شاسوار بەرێككەوتنی سیاسی چارەسەربكرێت.

 

كارگێڕەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرەڕای جەختكردنەوە لەوەی ئەو زانیارییانە "ناڕاستن" راشیگەیاند، ئێمە هیچ پەوەندییەكمان بەكەیسی شاسوار عەبدولواحید نییەو نێوەنگیریشمان بۆ ئەو مەبەستە نەكردووە.

 

حاكم قادر ئاشكراشیكرد، لەئێستادا بۆ ئەو كەیسە داواكاری گشتی هاتووەتە سەر هێڵ‌و ئێمەش جەخت دەكەینەوە، یاسا سەروەربێت‌و پرسەكە یەكلابكاتەوە، ئەوەشی لەبارەی ئێمە وتراوە، تەنیا بۆ مەرامی سیاسی بەكاردەهێنرێت.

 

چەند رۆژێكە چەند تۆمەتێك ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید كراوە، كە گوایە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تۆماری سێكسی لەچەند پەرلەمانتارێكی كردووەو بۆ ئەوەش سكاڵای لەسەر تۆماركراوەو ئێستا ئەو كەیسە لەقۆناغی لێكۆڵینەوەدایە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure