هه‌رێم و به‌غدا
97 جار بینراوە 30/4/2019 07:59 PM

هەرێم و بەغدا لەسەر چەند پرسێکى ئابورى رێککەوتن



سنور ميديا 

وەزیرى دارایی عێراق ئاشکراى دەکات لەگەڵ حکومەتى هەرێم لەبارەى دەروازە سنورییەکان و باج و وەبەرهێنان و چەند پرسێکى تر رێککەوتوون، بەڵام ئاماژەى بە پرسى نەوت نەداوە.

 

فوئاد حسێن وەزیرى دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، لەگەڵ حکومەتى هەرێم لەسەر چەندین پرس رێککەوتوون و بەپێی رێککەوتنەکەشیان، لەماوەى شەش مانگدا حكومەتی هەرێم هەموو رێوشوێنە یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ جێبەجێكردنی کۆنوسی كۆبوونەوەی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و یەكخستنی هەموو رێكارەکان .

 

وەزیرى دارایى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەتی پلاندانانى عێراق و هەرێمى کوردستان رێوشوێنەكانی پۆلێنكردنی بەڵێندەران لە ماوەی ٦٠ رۆژدا یەكدەخەن و لیژنەی هاوبەشیش لەنێوان هەردوو حكوومەتدا پێکهێندراوە بۆ رێككەوتن لەسەر میكانیزمی پشكنینی كاڵای هاوردەكراو، لە ماوەی ٦٠ رۆژ بۆ پاراستنی تەندرووستی هاووڵاتیان و ژینگە.

 

بەپێى وتەکانى فوئاد حسێن،كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو دەستەی باج لە هەرێم و بەغدا دەکرێت لە ماوەی یەك هەفتەدا بۆ رێككەوتن لەسەر بەرنامەیەكی هاوبەش. ژوورێكی هاوبەشیش بۆ چارەسەركردنی حاڵەتی لەناكاوى بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشیی درم لە كەرتی كشتوكاڵی و ئاژەڵداریدا پێکدەهێنرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure