.
4719 جار بینراوە 30/4/2019 04:32 PM

بەپەلە:هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیەندرا



سنورمیدیا

وابڕیارە لە سبەینێوە لە سلێمانی کارەبا 24کاتژمێر بدرێت بە هاوڵاتیان.

 

 

بەڕیوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:"سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئایار، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتیمانى كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌رنامه‌كه‌ش له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 1ى ئایاره‌وه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

 

ئەوەشیان ڕوونکردوەتەوە:"لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".

 

لەلایەکی دیکەوە نەبەز عەبدولحەمید،قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئەوەی ڕاگەیاندووە ''لە مانگی رەمەزان 24 كاژێر كارەبا دەدرێت بە هاونیشتمانیان، ئەگەر بێت و كارەبای نیشتمانی نەشبێت دەبێت موەلیدە ئەهلییەكان ئەو كاتە پڕبكەنەوە".

 

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئەوەشی ڕونکردووەتەوە: ''ئەم مانگە لە هەولێر و دەوروبەری نرخی یەك ئەمپێر موەلیدەی ئەهلی بە هەزار و 500 بۆ چوار هەزار و 500 دینار دیاری كراوە".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure