سنور ميديا
306 جار بینراوە 29/4/2019 11:37 PM

400 کچ لە سلێمانی بڕیاری باڵاپۆشیاندا



سنورمیدیا

لە رۆژانی ڕابردوودا له‌ ژێر دروشمی باڵاپۆشیم پارێزه‌ری شوناسمه‌، رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان، پێنجه‌مین ڤیستڤاڵی تاجی زێرینی بۆ باڵاپۆشی ئەنجامدا.


ڤیستڤاله‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ ته‌لاری هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی و چالاكی جۆراوجۆر به‌رێوه‌چوو و له‌ ڤێستیڤالەکەدا سەرپۆش له‌سه‌ر زیاتر له‌ (400) كچی تازه‌ باڵاپۆش دانرا.


ڕێکخراوی گەشەپیدان لە پەراوێزی چالاکیەکەدا ئەوەی ڕوونکردووەتەوە:"جێی باشه‌ له‌م ڤیستڤاڵه‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان بانگهێشت كرابوون، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌نه‌بوون روماڵی ئه‌م ڤیستڤاڵه‌ ره‌وشتیه‌ بكه‌ن".

 

ئاماژەە بەوەش دراوە:"ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ كوردستان به‌ بارودۆخێكی خراپ تێپه‌رده‌بێت و رێكخراو و راگه‌یاندن و حزبه‌كانی تر خه‌ریكی به‌ لارێدا بردنی گه‌نجانن، له‌ رێگای ده‌یان ڤیستڤاڵ و كاری دوورله‌ داب و نه‌ریتی كوردستان، ده‌یانه‌وێت بارودۆخێك بۆ گه‌نجان به‌ تایبه‌ت كچان دروست بكه‌ن كه‌ دوور له‌ داب و نه‌ریت و ره‌وشته‌ جوانه‌كانی كورده‌واری ره‌فتار بكه‌ن".

 

 

2735202942019_01-5-900x600.jpg

4235202942019_vv.jpg

2136202942019_01-16-900x600.jpg

3336202942019_01-17-900x600.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure