هاوپه‌یمانی نیشتمانی
149 جار بینراوە 29/4/2019 05:45 PM

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی هاوپه‌یمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌



سنور ميديا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی نیسانی 2019، موئمین زه‌ڵمی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی هاوپه‌یمانی نیشتمانی یاداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی كردوه‌ و تیایدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به‌فه‌رمی راگه‌یاندوه‌.

 

له‌ یاداشته‌كه‌یدا موئمین زه‌ڵمی باسی له‌هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نه‌كردوه‌ و ته‌نها وتویه‌تی: "پێم خۆش بوو ئاگادارتان بکەمەوە، کە لە ئەمڕۆ 2 شەممە، 29ی نیسانی 2019 ەوە من هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیم بە هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە نامێنێت و دەستلەکارکێشانەوەی خۆم بە فەرمی رادەگەیەنم. هەمیشە سەربەرز بن".

 

موئمین زەڵمیی خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و بە کەسێکی نزیک لە ئارام قادر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ناسراوە.

 

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی دەستی لەکارکێسایەوە ئەو حزبە لە کۆبونەویەکەی گشتییدا ناوی خۆی گۆڕی بۆ هاوپەیمانیی نیشتمانی و ئارام قادری وەکو سەرۆکی نوێ هەڵبژارد.

 

دواتر و لە کۆۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی هەڵبژێردران کە پێکهاتوون لە 9 ئەندامی سەرەکیی و دوو ئەندامی یەدەگ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure