سنور ميديا
2658 جار بینراوە 29/4/2019 01:51 PM

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ريف له‌سه‌ر بڕيارى ده‌ركردنى هاته‌ ده‌نگ و بۆ سنور ميديا دوا



سنور ميديا _ تايبه‌ت

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بەدەركردنی عەبدولڕەزاق شەریف، رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی لەریزەكانی بزوتنەوەی گۆڕان, و ناوبراويش ده‌ڵێت ته‌نها له‌ ميدياكانه‌وه‌ بيستوومه‌ .

 

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ريف , تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند , ئه‌و هه‌واڵه‌م ته‌نها له‌ ميدياكانه‌وه‌ بيستووه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ى خۆشم ئه‌بێت .

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى جڤاتى نيشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوبراو ڕه‌خنه‌ى توندى گرتوه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌ ڕێكخه‌رى گشتى و ڕێكخه‌رى جڤات .

 

عه‌بدولره‌زاق شه‌ريف , ساڵى 2013 له‌سه‌ر داواى نه‌وشيروان مسته‌فا يه‌كێتى به‌جێهێشتووه‌ , به‌وته‌ى چه‌ند به‌رپرسێكى گۆڕان هه‌رچه‌ند يه‌كێتى چه‌ندين ئيمتياز و زه‌وى گه‌را به‌ها و پاره‌ى خستوه‌ته‌ پێشى به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تى كرده‌ و داواكه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فاى قبوڵ كردوه‌ . 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure