سنور ميديا
900 جار بینراوە 29/4/2019 01:04 PM

یه‌كێتی به‌فه‌رمى مه‌رجى كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ركاتێك رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئیمزا كرا ده‌توانین كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و زیاتریش ئه‌نجامبده‌ین.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ ميديايى فه‌رمی راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ گۆڕان داوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، ئێمه‌ وه‌كوو یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ركاتێك رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزاكرد، ده‌توانین كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و زیاتریش ئه‌نجام بده‌ین.

 

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-4-2019 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، بۆ تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure