نازم دەباغ
81 جار بینراوە 29/4/2019 12:56 PM

نازم دەباغ: هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە



سنور ميديا 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: "پەیامەکانی ئێران بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان كە بۆ هەرچی زووە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمە، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بووە، له‌م رووه‌وه‌ لەبابەتی پێکهێنانی حکومەت بەپێی ئەوەی پارتی حیزبی براوەی هەڵبژاردنە، ئێران بەپلەی یەکەم لەپارتییەوە دەستی پێکردووە بۆ پەیوەندیکردن".

 

نازم دەباغ بۆ دەنگی ئەمریكا ئەوەشی وتووە: "نە پەیوەندیی پارتی کەمترە لە یەکێتی نە پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ ئێران لە هی پارتی زۆرترە، بەداخەوە هەمیشە فۆکەسەکە لەسەر یەکێتیە ئەگەرنا ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لەدوای ڕیفراندۆم لەنێوان ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە ئەگەر لە پەیوەندی یەکێتی و ئێران زیاتر نەبێت کەمتر نییە".

 

لەبارەی گۆڕانیشەوە نازم دەباغ ئەوەی خستۆتەڕوو: لەگەڵ گۆڕاندا و هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەرچی "تۆ ناوی دەهێنی" هەرچی ناوی هەیە هەمووی لەپەیوەندیدایە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

وتیشی: "هەردوولایان (كۆماری ئیسلامی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق) هەوڵدەدەن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت، ئەگەر یەکێتی یان پارتی، زەحمەتکێشان، گۆڕان، یان هەرکام لەو لایەنانەی کە هەیە خۆیان قبوڵیان نەبێت ئێران دەتوانێت بچێتە لایان؟"

 

هه‌روه‌ها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا لەدەرەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق بەجیا پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە؟ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران وتی: "نەک لەدەرەوە ئەسڵەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی ئەو پەیوەندییەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، واتە لایەنە سیاسییەکان پەیوەندی ئەساس-ین لەناو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، من نوێنەری هەموو لایەنە سیاسییەکان نیم، من نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانم لە پشکی یەکێتی".

 

دەباغ ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ئێران له‌ناوه‌ڕۆكدا دوو ئیداره‌یی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌، ئەگەرنا بۆی هەبوو لەقازانجی بوایە پشتیوانی ئەو لایەنانەی دەکرد کە باسی دوو ئیدارەییان دەکرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure