شاسوار عەبدولواحید
284 جار بینراوە 28/4/2019 04:30 PM

وتەبێژی دادگایی سلێمانی : داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار كردووە



سنور ميديا

وتەبێژی دادگای سلێمان ئاشكرای دەكات، داواكاری گشتی‌و كەسێكی تر سكاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ تۆماركردووە‌و بە پێی یاسایی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوندیكردن.

 

عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە هه‌فتانه‌ى ژیان-ی ڕاگەیاندوه‌، وەك دادگا تاكو سكاڵایەك لەلایەن نوێنەری مافی گشتیەوە، كە داواكاری گشتی یان لە لایەن خودی كەسی زەرەرمەند نەجوڵێنرێت ئەوا بە پێی یاسا كە لە مادەی 1 لە یاسای بنەمای دادگەریە سزایەكان، دادگا خۆی سكاڵا ناجوڵێنێت، بەڵام سەبارەت بەم بابەتە سكاڵا جوڵێنراوە لەلایەن دوو لایەنەوە هەم داواكاری گشتی‌و هەم لەلایەن سكاڵاكارێكەوە، لەسەر ئەو بنەمایە دادگا بە ماددەی دوو لەیاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دادگا لێپرسینەوەی كردەوەو كەسێكیش بە فەرمانی دادگا دەسگیركراوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

سەبارەت بە سکاڵاکەی داواکاری گشتی ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، یەكێك لە ئەركەكانی داواكاری گشتی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆو ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیە، هەرشتێك ببێت بە هەڕەشە بۆ سەر پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان‌و ئاشتی‌و ئاسایشی كۆمەڵایەتی‌و ئاسایشی ناوخۆ مافی هەیە سكاڵا بجوڵێنێت، لەسەر ئەم بابەتەش داواكاری گشتی سكاڵای جوڵاندوەو سكاڵاكارێكیش كە زەرەمەندبووە سكاڵای جوڵاندوەو دادگاش رێكاری یاسایی گرتۆتەبەر بەرامبەر بە كەسێك، ئەو كەسەش دەستگیركراوەو دەست بەسەر هەندێك ئامێری پەیوەندی كردندا گیراوەو بەردەوامیشە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure