نێچيرڤان بارزانى
379 جار بینراوە 28/4/2019 03:07 PM

نێچيرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، رێککەوتن لەسەر یەکخستنی رسومات هەنگاوێکی گرنگبوو بۆ بە چوارچێوەکردنی سیاسەتی هاوبەش، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بڕوامان بە هاوبەشی بڕیاردان و جێبەجێکردنە لەگەڵ حکومەتی عێراق.

 

پاش ئەوەی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەوە یەکەم کۆبوونەوەیە لەم جۆرە، چونکە پێشتر لیژنەی ئابووری کە بڕیاری لە سیاسەتی ئابووری وڵات دەدا و بەڕێوەی دەبرد، لە کوردستان کۆنەدەبوونەوە، بۆیە ئێمە ئەو بڕیارەتان زۆر بەرز دەنرخێنین".


وتیشی، دەبێت هەموو پرسەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە گفتوگۆی بەردەوام لە بەغدا و لە رێگەی بە‌غداوە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن، ئەمەش لەسەر بنەمای بڕوامای ئێمەیە بە هاوبەشی دروستکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێککەوتن لەسەر یەکخستنی رسومات هەنگاوێکی گرنگبوو بۆ بە چوارچێوەکردنی سیاسەتی هاوبەش، گرنگ دروستکردنی بنەماو چوارچێوەیەکە بۆ کارکردن، هەرچەند دەزانین لە جێبەجێکردن و شرۆڤەکاندا هەندێک کێشە هەیە، بۆیە ئەرکی ئێمەیە کە بەگیانی هەماهەنگی هاوبەش ئەم ئاستەنگانە تێپەڕێنین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، لەسەر بنەمای دەستوور کە بڕوامان پێی هەیە، هەوڵ دەدەین کێشەکانی وەک نەوت، ناوچە کێشە لەسەرەکان و کۆمەڵێکی زۆری یاساکان کە سیستەمی فیدراڵی وڵات رێکدەخەن، چارەسەر بکەین، کەواتە کاری زۆرمان لەپێشە بە گفتوگۆ و مامەڵە لەگەڵ یەکترکردن دەتوانین چارەسەریان بکەین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure