مووچه‌
710 جار بینراوە 28/4/2019 01:25 PM

وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێم باس له‌ پێدانی سێ مووچه‌و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین ده‌كات



سنور ميديا 

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت: "حكومه‌ت له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین".

 

سەفین دزەیی، وتەبێژی فه‌رمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند‌: "دانوستان و گفتۆگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت بەردەوامن و پێشبینی دەكرێـت لە ماوەیەكی نزیكدا حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێـت، دواكەوتنی حكومەتیش لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە و كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست دەكات و دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێی هاوڵاتیان، بۆیە ئێمە لە حكومەتی هەرێم پشتگیری لە هەوڵی خێرای لایەنەكان دەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت".



سه‌فین دزەیی، لەبارەی پارەی گەنمی جووتیارانەوە وتی: "جووتیاران مافی خۆیانە شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی بەغدا وەربگرن، چونكە چوار ساڵ دەبێت بەشەگەنمیان رادەستی بەغدا كردووە، بەڵام تا ئێستا شایستە داراییەكان بە شێوەی گشتگیر نەنێردراوە، بەڵكو ئەوەی هاتووە بە شێوەی پچڕ پچڕ بووە، لە ئێستاشدا هەوڵەكان لە رێگای حكومەت و پەرلەمانه‌وه‌ بەردەوامن بۆ ئەوەی بەغدا شـایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم بنێرێت، هەر كاتێكیش پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە نێردرا، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".



وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، سەبارەت بە نرخی بەنزین لە بازاڕەكانی هەرێم، ئاماژەی به‌وه‌دا: "نرخی بەنزین لە بازاڕەكان بە شێوەی ئازاد مامەڵەی پێوە دەكرێت، حكومەتی هەرێمیش بۆ ئەوەی بەنزینێكی باش و كوالێتی بەرز بە نرخی گونجاو پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات، كێبڕكێی باشی لە نێوان بازرگانەكاندا دروست كردووە".

 

وتیشی: "لە رابردوو حكومەت بەنزینی لە دەرەوە دەهێنا، بەڵام خەرجییەكی زۆر لەسەر حكومەت دەوەستا، بۆیە حكومەت هەڵسا بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە بە شێوەی ستانداردی جیهانی، لە پێش قەیرانی داراییشەوە بەغدا بەشەبەنزینی هەرێمی كوردستانی وەستاند و نەینارد".

 

وته‌بَژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد: "ماوەی چوار ساڵ دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی بەم شێوەی هەیە بەنزینی دابەش كردووە، هەوڵی گشتگیر و گفتوگۆی باشیش هەیە بۆ ئەوەی بەغدا بەشەبەنزینی هەرێم كە 17%ــیە، بنێرێت و ئێمەش پشگیریی هەر جۆرە هەوڵێك دەكەین لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەكردن و ناردنی بەشەبەنزینی هەرێم، هەر كاتێكیش بەشەبەنزین لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، نرخی بەزین دادەبەزێت".



لەبارەی سێ مووچەی فەرمانبەرانەوە دەڵێت: "حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێـت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا بە گوێرەی داهاتی حكومەت و ئەو بەشەبودجەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران دێـت".

 

راشیگه‌یاند: "بەغدا 60% بەشە بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، كە 460 ملیار دینارە، بەشێكی نەناردووە لەناویاندا مووچە و خەرجی سیادی پێشمەرگە كە حكومەتی هەرێم خۆی 40%ـەكەی تر دابین دەكات و 400 ملیار دینارە، هەر كاتێكیش پارەی دیاریكراوی سێ مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure