سنور ميديا
1266 جار بینراوە 27/4/2019 11:18 PM

ته‌رمێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌



سنور ميديا 

به‌پێى ڕاگه‌يه‌نراوى ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ قه‌ڵادزێ ئه‌مشه‌و ته‌رمێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ .

 

له‌ ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌ , ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:00 ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( أ . أ . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1968 پیشه‌ی ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ی (رائد) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی قه‌زای (دوكان) دانیشتووی ناحیه‌ی (ژاراوه‌) سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی نادیاره‌.

 

ئه‌وه‌ش ڕاگه‌يه‌نراوه‌ , ڕووداوه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌، به‌ وته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چۆته‌ گوندی (كوزینه‌)ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر، دوایی پێی وتووه‌ ده‌یه‌وێ به‌ ته‌نیا بچێته‌ گونده‌كه‌ دوای 5 خوله‌ك ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن دانیشتوانی گوندی كوزینه‌ ئاگادار كراوه‌ كه‌ ( أ . أ . ح ) گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به‌ مردووی گه‌یاندویه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ , پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌ووت هیچ شوێنه‌وارێك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌، بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پێده‌چێت ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌هۆی جه‌ڵده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت.

 

دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ ڕاگیركردنی هاوڕێكه‌ی تا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌. مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure