سنور ميديا
92 جار بینراوە 27/4/2019 04:29 PM

تۆمارى ده‌نگده‌ران نوێ ده‌كرێته‌وه‌



سنور ميديا 

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌دواداچوون دەکات بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، ڕاشیدەگەیەنن لیستی تۆماری دەنگدەران نوێ دەکەینەوە.

 

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 27ی نیسانی 2019، مه‌عن هیتاوی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ شاری هەولێر تایبه‌ته‌ به‌و ئاماده‌كارییه‌ی هه‌یه‌ بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و شێوازی ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌كه‌ و زیادبوونی ده‌نگده‌ران له‌ تۆماری ده‌نگداندا.

 

هاوکات كه‌ریم ته‌میمی بڕیارده‌ری كۆمیسیۆن و جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگەیاند، له‌م گه‌شته‌ مه‌یدانییه‌دا وه‌ك چۆن له‌ هه‌ولێرین ده‌چینه‌ پارێزگاكانی موسڵ و كه‌ركوك و دهۆك و سلێمانییش، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی عیراق زۆر به‌ وردی چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

 

له‌باره‌ی كاره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، مازن عه‌بدولقادر سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، "هاتنی ئه‌و شانده‌ی كۆمیسیۆنی باڵای عێراق دووباره‌ به‌دواداچوونه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی كۆمیسیۆن، ئێمه‌ له‌كوردستان 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگده‌رانمان هه‌یه‌ و تۆماری نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وانه‌شی پێشتر ناوه‌كانیان تۆماركردوه‌ ئێستا ده‌توانن كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌.

 

وتیشی، هەر دەنگدەرێک بیەوێت شوێنی دەنگدانی بگۆڕێت، ئەوا لە ئێستادا دەتوانێت دەست بکات بە کارە یاساییەکانی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure