سنور ميديا
190 جار بینراوە 26/4/2019 11:49 PM

لوبنان ، قاچاخچییه‌ك ده‌ستگیر ده‌كات



سنور ميديا 

ماڵپه‌رى هه‌واڵى ده‌یلى ستارى لوبنانى بڵاویكرده‌وه‌ ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى لوبنان كه‌سێكى ئێرانى به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتیكردن به‌ په‌نابه‌رانه‌وه‌ له‌ به‌یروتى پایته‌ختى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دواتر تاوانى ساخته‌كردنى ڤیزا و دۆكومێنى گه‌شتكردنیشى به‌سه‌ردا ساخ بووه‌ته‌وه‌.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ماڵپه‌ره‌، له‌ میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ناسنامه‌ى ساخته‌ى ئه‌ڵمانى پێبووه‌ و وێنه‌ى چه‌ندین كۆپى ڤیزا و پاسپۆرتى ئه‌ڵمانیش له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا بووه‌.


به‌گوێره‌ى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ تاوانى ساخته‌كردنى دۆكیومێنتى به‌سه‌ردا ساخ بووه‌ته‌وه‌ كه‌ سزاكه‌ى به‌ندكردنه‌ هه‌تا سێ ساڵ و ئێستا كه‌یسه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى دادوه‌رێكى تر كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌ركردنى بڕیارى كۆتایى له‌وباره‌یه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ده‌یلى ستارى لوبنانى

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure