سنور ميديا
314 جار بینراوە 24/4/2019 03:30 PM

پیاوێك له‌ ناوه‌ڕاستی پايته‌خت خۆی سوتاند



سنور ميديا 

به‌پێى ميدياكانى عيراق , پیاوێكى سه‌روو  50 ساڵ له‌ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیله‌  به‌غدا پايته‌خت و ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌ و خۆی سوتاندوه‌.

 

میدیاكانى عیراق بڵاويان كردووه‌ته‌وه‌, كه‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، پیاوه‌كه‌ ته‌مه‌نی سه‌روو 50 ساڵ بووه‌ و له‌وكاته‌دا كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی دامه‌زراوه‌ زیندانییه‌كان له‌ ناوچه‌ی جادریه‌-ی به‌غدا بووه‌، خۆی سوتاندوه‌ و دواتر به‌ گڕه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

 

به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌ڵێن كه‌ پیاوه‌كه‌ له‌ نزیك كافتریایه‌ك له‌ناوچه‌ی جادریه‌ خۆی سوتاندوه‌ و روداوه‌كه‌ له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌دا نه‌بووه‌.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شایه‌تحاڵه‌كان وتویانه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان كردوه‌ به‌ هانای پیاوه‌كه‌وه‌ چوون و ئاگره‌كه‌یان كوژاندوه‌ته‌وه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه‌.

 

به‌پێی ئاماره‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق، له‌ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 132 كه‌س له‌ عیراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، خۆیان كوشتوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure