سنور ميديا
482 جار بینراوە 23/4/2019 06:41 PM

وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێک بۆ ئەفسەر و كارمه‌ندانی دەردەکات



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم به‌ بڕیارێك رێگه‌نادات پۆلیس و كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانى وه‌زارته‌كه‌ش هۆكارى ده‌ركردنى بڕیاره‌كه‌ روونده‌كاته‌وه‌.

 

به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (5505)ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم كه‌ له‌ (25ى ئازارى 2019) به‌ واژۆى كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم ده‌رچووه‌ ، چیتر رێگه‌نادرێت كارمه‌ندان و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكه‌ن.

 

له‌ نوسراوێكه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی‌ پارێزگاكان و ئیداره‌كان و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ و به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن و ناوه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ قه‌یرانه‌كان كراوه‌، له‌مه‌ودوا له‌ پله‌ی‌ پۆلیسێكی‌ پیاده‌وه‌ تاوه‌كو پله‌ی‌ (عه‌قید) رێگه‌یان پێنادرێت سه‌ردانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكه‌ن.

 

له‌ نوسراوه‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: كه‌ ئه‌گه‌ر كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ پابه‌ندنه‌بن، ئه‌وا به‌ توندى سزاده‌درێن.

 

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure