هێرۆ ئيبرايم ئه‌حمه‌د
3678 جار بینراوە 23/4/2019 05:57 PM

كۆتايى كاركردنى هێرۆ ئيبراهيم ڕاده‌گه‌يه‌نرێت



سنور ميديا 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی رایدەگەیەنێت بەداخەوە هێرۆخان تەندروستی باش نیە‌و ناتوانێت بەشداریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بكات، دەشڵێت "ئەگەر بەر بژێریشی بكەین، خۆی ناتوانێت هیچ پۆستێكی ناو یەكێتی بەرێوە بەرێت".

 

حامید حاجی غالی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ هەفتەنامەی "باس" ی پارتی  ئاشكرایدەكات بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و كەسی یەكەمی باڵی دەسترۆیشتوی ناو ئەو حزبە ناتوانێت هیچ پۆستێكی حزبی بەرێوە ببات.

 

لەبارەی بەستنی گۆنگرەشەوە وتویەتی " لەناو یەکێتی کەس ناتوانێت باسی پۆستی سکرتێری گشتی بکات، چونکە کۆنگرە ئەو پۆستە یەکلایی دەکاتەوە و نازانم پۆستی سکرتێری گشتی دەمێنێت یان نا، بەڵام ھەموو پرسێکی سیاسیی یەکێتی، لەناو کۆنگرە یەکلایی دەکرێنەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure