مووچه‌
481 جار بینراوە 23/4/2019 05:23 PM

حكوومەت رێنماییەك سەبارەت بە خانەنشینكردنی پلەباڵاكان هەڵدەوشێنێتەوە



سنور ميديا 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێك رێنماییەكی پێشووی خۆی كە تایبەت بووە بە خانەنشینكردنی پلەباڵاكان هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

به‌به‌پێى هه‌واڵى هه‌فته‌نامه‌ى "باسى پارتى " هاتووه‌ بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە لە 24ی 3ی 2019 دەرچووە ئاماژە بەوەكراوە كە بڕیاردراوە رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2004ی تایبەت بە خانەشینكردنی وەزیفە پلەباڵاكانئ لە هەرێمی كوردستان.

 

وەكو لە رێنماییەكەدا كە بە واژۆی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە ئاماژە بەوەكراوە بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بەهەڵوەشاندنەوەی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2004ی تایبەت بە خانەشینكردنی وەزیفە پلەباڵاكانئ لە هەرێمی كوردستان.

 

دوای بەدواداچوون كرد ئەو رێنماییەی كە هەڵوەشاوەتەوە لە سەرچاوەیەكەوە دةست كەوتوه‌ .

 

دەردەكەوێت رێنماییەكە بەجۆرێكە ئەوانەی كە پێنج ساڵ خزمەتان هەبووبێت، یان كە كۆچی دواییان كردبێت ،یان بە راپۆرتی پزیشكی ئیحالەی خانەنشینی كرابن، ئەوە بە 75%ی مووچە و دەرماڵە خانەنشین دەكرێن.

 

هاوكات لەو رێنماییەدا،ئەوانەی تاوانیان بەسەرساخ بووبێتەوە،یان تاوانیان دژی ئاسایش و ئابووری كوردستان ئەنجام دابێت، یان تاوانی شەڕەفی ئەنجام دابێت، ئەوە لەو قانونە بێ بەش دەكرێن.

 

لەبەشێكی تری ئەو رێنماییەدا ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو پلە تایبەتانەی لە دوای 5ی 7ی 1992 خانەنشینكراون بەپێی یاساكە خانەنشین دەكرێن.

 

هەموو خاڵ و بڕگەكانی ئەو رێنماییە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران هەڵوەشێندراوەتەوە و هیچ رێنماییەكی تر دەرنەكراوەتەوە.

 

خانەنشینكردنی پلەباڵاكان(بریكاری وەزیر،راوێژكار، پارێزگار،بەرێوەبەری گشتی، شارەزا، سەرۆكی زانكۆ،سەرۆك و ئەندامانی كۆڕی زانیاری كوردستان،یان ئەوانەی پلەی تایبەتیان هەیە" دەگرێتەوە.

 

بەپێی زانیاریەكان، دوای هەڵوەشاندنەوەی ئە رێنماییە ئەوانەی لە دوای 5ی 7ی 1992 خانەنشینكراون بەپێی یاساكە خانەنشین ناكرێن،بەڵكو ئەوانە دەگرێتەوە كە لەدوای 8ی8ی 2004وە خانەنشینكران.

 

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین  راگەیاند، ئەو رێنماییە هەڵوەشێندراوەتەوە، بەڵام مووچەی خانەشینی پلە باڵاكان هەر وەكو خۆیەتی، گوتی:" تاوەكو یاسای چاكسازی دەرنەچێت مەسەلەی خانەنشینی پلەباڵاكان وەكو خۆی دەمێنێتەوە".

 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند ئەو رێنماییەی هەڵوەشێندراوەتەوە پێشووتر بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی ژمارە 36ی ساڵی 2004 ی پلە باڵاكان دەركرابوو.، گوتیشی:" هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێنماییە مانای وانیە كە یاساكە هەڵوەشێندراوەتەوە، یاساكە كاری پێ دەكرێت".

 

روونی كردەوە لە كاتی دەركردنی یاسای چاكسازی، ئەو یاسایە هەڵدەوەشێتەوە و یەك یاسای خانەنشینی بۆ هەموو فەرمانبەران كاری پێ دەكرێت، كە لەوێدا پلەی تایبەت و فەرمانبەرێكی ئاسایی وەكو یەك خانەنشین دەبن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure