پارتى و گۆڕان
1067 جار بینراوە 23/4/2019 04:32 PM

سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كێتى پلانێكى پارتى و گۆڕان ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، " پارتی و گۆڕان ویستیان هه‌مان سیناریۆی 2013 له‌ 2019دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ خۆیان ڕێكبكه‌ون حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكبهێنرێت و پۆسته‌كانی به‌ به‌تاڵی به‌جێ بهێڵرێت به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان-مان ئاگاداركرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر وابكه‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بین.

 

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، " پارتی دره‌نگ له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ ئێمه‌ به‌ جدیمانه‌ وایان ده‌زانی ئه‌مه‌ وه‌ك كارتی فشار به‌كارده‌هێنین به‌ڵام كه‌ زانی یه‌كێتی به‌جدیه‌تی ئیتر ئه‌ویش(پارتی-ش) هه‌ڵوێستی گۆڕا و نه‌رم بوو، ئێستا پارتی و گۆڕان-یش له شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ تێگه‌یشتوون.

 

دەشڵێت، كێشه‌ی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت هۆكاره‌كه‌ی بونی كێشه‌ بوو له‌نێوان گۆڕان و پارتی به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ڕێككه‌وتوون ئێستا، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان(پارتی و گۆڕان) ڕێكبكه‌ون له‌گه‌ڵ یه‌كتری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ڕێكبكه‌ون به‌ڵام له‌سه‌ر چی ڕێككه‌وتون ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ دژی ڕێككه‌وتنه‌ واژۆنه‌كراوه‌كه‌ی ئێمه‌ و پارتی نیه‌ به‌ڵكو ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و پارتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان واژۆ بكه‌ین."

 

ناوبراو ئەوەشی بە دەنگی ئەمریکا وتووە، " كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر نزیك بۆته‌وه‌ كێشه‌یه‌ك هه‌بوو به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی یه‌كێتی ماوه‌ دوای واژۆ كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و پڕۆسه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure