عه‌لی باپیر
270 جار بینراوە 22/4/2019 05:19 PM

عه‌لى باپير بڕيارى كۆتايى له‌باره‌ى به‌شدارى له‌ حكومه‌ت راگه‌ياند



سنور ميديا 

عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، كابینه‌ی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نازانێت كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت.

 

عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌میانی لێدوانێکدا له‌باره‌ی به‌شداریی كۆمه‌ڵ له‌ كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "كابینه‌ی نوێ به‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نازانم كۆمه‌ڵ تێیدا به‌شداربێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" "به‌ بۆچوونی تایبه‌تی خۆی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت له‌ ئێستادا خێری تێدانه‌ماوه‌و پێی باشه‌ به‌شداریی نه‌كه‌ن، چونكه‌ چێشتی فره‌ خۆش له‌ به‌ره‌وه‌ دیاره‌".

 

ئه‌میری كۆمه‌ڵ وتیشی، "دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته‌ نه‌ك خه‌می هاوڵاتییان و چاكسازیی".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure