هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
2070 جار بینراوە 19/4/2019 09:42 AM

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر یەكێتی ده‌ته‌زێنێت



سنور ميديا

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت:"ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن لە شاری سلێمانی، هیچیان بە ڕێكخراوی نەكراون و هیچ حزبێكیشیان لەپشتەوە نییە".

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، یەکێتی و پارتی پشتگیریی دەکەن تا وەک پارێزگاری سلێمانی بمێنێتەوە و بەردەوامبێت، ده‌شڵێ:"یەكێتی لافیتەی هەڵدەواسی كە من نەبمە پارێزگار، بەڵام ئێستا خۆیان حەزدەكەن بمێنمەوە." .

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرله‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی وتیشی:" ئەگەر ناكۆكییەكانی لایەنەكان زیاتر ببێت، لایەنێكی دیکە دەبێتە خاوەنی سلێمانی".

 

له‌باره‌ی كاره‌كانی له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری سلێمانی وتی:"لەو كاتەوە بوومەتە پارێزگاری سلێمانی ١٨ هەزار مامەڵەی خەڵكم بۆ هاتووە و، كارمان لەسەر ١٣ هەزاری كردووە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure