گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ
214 جار بینراوە 19/4/2019 09:31 AM

وه‌زيرى شه‌هيدانى هه‌رێم دواين زانيارى له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ماوه‌ ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

وه‌زيرى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گوڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ى له‌ بيابانى پارێزگاىموسه‌نا دۆزراونه‌ته‌وه‌ كوردن ,و ئاشكراشى ده‌كات تا ئێستا ليژنه‌كان سه‌رقاڵى ئاماده‌كاريه‌كانن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌يان .

 

مه‌حمود حاجى صاڵح وه‌زيرى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند "وه‌زاره‌تى شه‌هيدانى عيراق ليژنه‌يان پێكهيناوه‌ ,و ليژنه‌كه‌ش به‌ پێى ياسايى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ ياسايى ژماره‌ 5ى 2006 كار ده‌كه‌ن ".

 

وتيشى " تيمه‌كان تا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن و لايه‌نى ده‌ره‌كى كه‌ يوئێنن به‌شداره‌ بۆيه‌ ڕه‌نگه‌ پێى بچێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م به‌شێوه‌ى ياسايى هه‌م به‌به‌ڵگه‌ كردن بكرێت .

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ,هێشتا ليژه‌كان سه‌رقاڵن و نه‌گه‌راوه‌تنه‌وه‌ و به‌ده‌وام له‌سه‌ر هێڵن له‌گه‌ڵيان "

 

جه‌ختيشى كرده‌وه‌ , له‌وه‌ى به‌پێى به‌ڵگه‌كان ئه‌و گوڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ كوردن , وتيشى " تائێستا ژماره‌ى ته‌رمه‌كان نه‌زارنراوه‌ ".

 

چەند رۆژێك پێش ئێستا لەناوچەیەكی بیابانی پارێزگای موسەنا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە، كە هی سەردەمی ئەنفاڵی كوردان بوو لەساڵی 1988.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure