بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
558 جار بینراوە 19/4/2019 08:56 AM

گۆڕان له‌سه‌ر ده‌نگۆى ڕێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر پۆستى يارده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم هاتنه‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ئەندامێکى جڤاتى نیشتمانیی بزوتنەوەى گۆڕان ڕەتیکردەوە لەگەڵ پارتى لەسەر زیادکردنى جێگرێکى دیکە بۆ سەرۆکى هەرێم گەشتبنە ڕێککەوتن.

 

هێمن شێخانى ئەندامى جڤاتى نیشتمانیی بزوتنەوەى گۆڕان ڕه‌تى كرده‌وه‌ پارتى و گۆڕان لەسەر دانانى یاریدەدەرێک بۆ سەرۆکى هەرێم ڕێککەوتبون, و ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە لەلایەن سەرکردایەتیی بزوتنەوەى گۆڕانەوە بەوەى کە ڕەزامەندییان دابێت جێگرێکى دیکە بۆ سەرۆکى هەرێم دابنرێت.

 

جەختیشیکردەوە، "ئەوەى دەوترێت بۆچوونى کەسییە و وەکو بڕیارى بزوتنەوەى گۆڕان هەرچى باس بکرێت ئەسڵ و ئەساسى نییە."

 

وتیشى، بزوتنەوەى گۆڕان نابێتە بەربەست لەبەردەم پێکهێنانى ئەم کابینەیە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا ڕێگە نادەن هیچ کەسێک بە زۆردارى لە بەرکەوتەى ئەوان کەمبکاتەوە.

 

ئەندامەکەى جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ئاماژەى بەوەش کرد، هەوڵى جددى دەدەن بۆئەوەى هەفتەى داهاتوو بگەنە ڕێککەوتن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا بزوتنەوەى گۆڕان کە پۆستى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى بەرکەوتووە ڕازى نییە یاریدەدەر یاخود جێگرێکى تر بۆ سەرۆکى هەرێم زیادبکرێت، کە پارتى لەگەڵ یەکێتى لەسەر ئەو پرسە ڕێککەوتووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure