سنور ميديا
2032 جار بینراوە 18/4/2019 04:55 PM

باڵى نێچيرڤانى بارزانى و مه‌سرور بارزانى هۆكارن بۆدواكه‌وتنى پێێكهێنانى حكومه‌ت نه‌ك گۆڕان و يه‌كێتى



سنور ميديا_ تايبه‌ت

هه‌رچه‌ند پارتى يه‌كێتى و گۆڕان تاوانبار ده‌كات له‌ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ , به‌ڵام به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا هۆكارى سه‌ره‌كى دواكه‌وتنى پێكهيانى حكومه‌ت ململانێ و كێشه‌ى باڵى مه‌سرور بارزانى و نيچيرڤان بارزانى يه‌ .

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا كه‌له‌ به‌رپرسانى باڵاى گۆڕان و يه‌كێتى و پارتى يه‌وه‌ يه‌وه‌ زانياره‌يه‌كانى ده‌ست كه‌وتوه‌ , له‌ئێستا باڵى نێچيرڤانى بارزانى و مه‌سرور بارزانى له‌ ململانێكى قورسدان له‌ كانديدى ئه‌و پۆسته‌ وه‌زاريانه‌ى كه‌ پشكى پارتى يه‌ .

 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ " يه‌كێك له‌ ململانيه‌كان ئه‌ويه‌ باڵى مه‌سرور بارزانى ده‌يه‌وێت پارێزگارى هه‌ولێر له‌ باڵى نێچيرڤان بارزانى وه‌رگرێته‌وه‌ كه‌ نه‌وزاد هادى يه‌ له‌ باڵى نيچيرڤان بارزانى, به‌پێدانى وه‌زيرى ناوخۆو ".

 

هه‌ر به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا, پارتى يه‌كێتى و گۆڕان خسته‌وه‌ ململانيه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم كه‌ گوايه‌ ئه‌وان هۆكارى سه‌ره‌كين بۆ دواخستنى حكومه‌ت بۆ پۆشينى ئه‌و ململانيه‌ى نيو حزبه‌كه‌ .

 

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان, پارتى چۆن ليژنه‌كانى پێكهينا كه‌ خۆى مه‌به‌ستى بوو گه‌ر مه‌به‌ستى بێت بي منه‌تانه‌ حكومه‌ت پێكدێنت .

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure