.
271 جار بینراوە 18/4/2019 03:00 PM

پۆلیسی سلێمانی داوایەکی گرنگ ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات



سنورمیدیا

ئەمڕۆ پێنج شەممە  4/18 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارەیی دیاردەی دوعا و نوشتەكردن روونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: دیاردەی دوعاو نوشتەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەو نایاسایی".لەوبارەشەوە داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات.

 

لەروونكردنەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات وەك پۆلیس هەرشوێن و جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت .

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەیشی ڕاگەیاندووە:"دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كەهەر كەسێك سكاڵای لەسەر بەناو شێخێك یان بەناوی دوعاو نوشتكردنەوە دەستدرێژی كردبێتەسەری و پارەی لێوەرگرتبێت و كەسەكەش سكاڵای تۆماركردبێت دەستبەجێ دەستگیرمان كردووە".

 

بەڕێوبەرایەتی پۆیسی سلێمانی لەمبارەیەوە داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان کردووە و ڕایگەیاندووە:'داواش لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین لەكاتی بونی ئەم جۆرە رووداوانە دەستبەجێ سكاڵاتۆمار بكەن، لەبەر ئەوەی وەك پۆلیس ناتوانین بچینە سەر هەر ماڵێك كە ئەو كارەی تێدا دەكرێت بەبێ بوونی سكاڵا".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure