مه‌لا به‌ختيار
800 جار بینراوە 18/4/2019 02:34 PM

مه‌لا به‌ختيار هۆشدارى له‌ ته‌قيينه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی هۆشداری لەروودانی شەڕێكی تر لەناوچەكەدا و باس له‌ بوونى ڕێژه‌يه‌كى زۆرى گه‌نده‌ڵى ئه‌كات.

 

لەمیانی وتارێك، مەلا بەختیار كە لەدەستپێكی فیتسڤاڵی گەلاوێژ پێشكەشی كرد رایگەیاند، گۆرانكاری گەورە لەناوچەكە روودەدات، پێویستە كورد بۆ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خۆی ئامادە بكات‌و یەكگرتوو بێت.

 

بەرپرسەكەی یەكێتی راشیگەیاند، تارمایی شەڕێكی دیكە لەناوچەكە سەرەتاتكێمان لەگەڵدا دەكات، كە ئەویش شەڕی دوو جەمسەری شیعە و سوننەیە، كە ئێستا بەرانبەر یەكتری وەستاون ناكۆكیەكاینان لەتەقینەوەدایە.

 

مەلا بەختیار باسی لەوەش كرد، كە مەترسییەكان زۆرن لەعێراق و كوردستانیش بەتایبەتی مەترسی گەندەڵی، كە بەپێی زانیاری و ئامارەكان لەعێراق 800 ملیار دۆلار گەندەڵی هەیەو لەكوردستانیش تەنیا لەساڵی پاردا 800 ملیۆن دۆلار گەندەڵی هەبووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure