سنور ميديا
312 جار بینراوە 17/4/2019 11:26 PM

یەکێتی زانایان لەبارەی دەنگۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ڕەنگەکان لە هەڵەبجە هاتە دەنگ



سنورمیدیا-تایبەت

ئەمڕۆ سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی کوردستان،لەلێدوانێکیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتدایەوە کە باس لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی رەنگەکان دەکات لە شاری هەڵەبجە.

 

دوای ئەوەی چەند پۆستەرێکی دروستکراو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرانەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی رەنگەکان لە هەڵەبجە، عبدالحمید فه‌ره‌ج سه‌رۆكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایانى كوردستان بە میدیایی ڕەسمی یەگرتوویی ڕاگەیاندووە:" به‌ ده‌یان زانا و سه‌دان هاوڵاتی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سازكردنی فیستیڤاڵێكی له‌و جۆره‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوین و نیگه‌رانی خۆیان پێڕاگه‌یاندین".

 

ئەوەشی ڕونکردووەتەوە:"ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی خۆمان په‌یوه‌ندیمان به‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداراكانه‌وه‌ كردوه‌ و ئه‌وان هه‌واڵی له‌و جۆریان ره‌تكرده‌وه‌".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure