سنور ميديا
501 جار بینراوە 17/4/2019 06:51 PM

لێدوانى فواد حوسێن و ڕێباز حه‌ملان له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم



سنور ميديا 

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق راگەیاند "ئەمڕۆ مووچەی مانگی 4ـی فەرمانبەرانمان رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد".


د. فوئاد حوسێن  بۆ ڕووداوى وتیشی "هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەدا نییە و لەم رۆژانەدا مووچەی پێشمەرگەش رەوانە دەکەین".

 

هه‌روه‌ها رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیاند "ھیچ گرفتێک نییە و تاوەکو رۆژی 24-4-2019 تەواوی مووچە دابەشدەکرێت، سبەی پارەکەی بەغدا دەگاتە ھەرێمی کوردستان و هەر سبەی چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن".

 

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەریمی کوردستان راگەیاند، سبەی پێنجشەممە 18-4-2019 وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا، سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی و هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure