قوباد تاڵەبانی
347 جار بینراوە 17/4/2019 06:33 PM

قوباد تاڵه‌بانى " له‌سه‌ر پرسى پێكهينانى حكومه‌ت و ناردنى بوودجه‌ له‌به‌غداوه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات"



سنور ميديا 

قوباد تاڵەبانی ,جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕايگه‌ياند , ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان له‌ قۆناغى كۆتايى دايه‌, و ده‌شڵێت "ھیچ شتێکمان نەبیستووە لە بەغداوە لەسەر ئەوەی کە کێشە ھەبێت لە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لەمیانی ئامادەبوونی لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری شەھید کارزان و ھاوڕێکانی لە سلێمانی، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: "پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە دەچێت و لەکۆتایی قۆناغی پێکھێنانی حکومەتداین".

 

وتیشی: "پێموایە کە حکومەتی داھاتووی ھەرێم پێکھات، دەتوانێت درێژەپێدەری کارەکانی کابینەکانی پێشووتر بێت".

 

لەبارەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "رێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا ھەیەو پێموایە ھەموو لایەک دەگەنە رێککەوتن".

 

لەبارەی پرسی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچه‌ی فەرمانبەران و ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاشکرایکرد، "ھیچ شتێکمان نەبیستووە لە بەغداوە لەسەر ئەوەی کە کێشە ھەبێت لە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران".

 

سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ھەردوو وەزارەتی پیشمەرگەو بەرگری عیراقیش، قوباد تاڵەبانی وتی: "ھەردوو وەزارەتەکە لە پەیوەندیدان و چەند لیژنەیەک لەنێوانیاندا پێکھێنراوە بۆ ئەوەی ھەماھەنگی ئەمنی ھەبێت و لێتێگەیشتنی باشیش ھەیە".

 

ئه‌م وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم پێكنه‌هاتووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure