سنور ميديا
221 جار بینراوە 17/4/2019 05:42 PM

پەرلەمانی عێراق چەند یاریەكی ئەلكترۆنی قەدەغە دەكات



سنور ميديا 

پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات یاری پەبجی قەدەغەبکات و ئەمڕۆش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاساکە پەسەندکراو ئاڕاستەی حکومەت دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی.


لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی ئەو یارییە ئەلیكترۆنیانەی كە خەڵك هاندەدەن بۆ كارو كردەوەی توندوتیژیی وەك یارییەكانی پۆبجی و فۆرتنایت و نەهەنگی شین.


بڕیارەكە پشت بەستوە بە مادەی (59)ی دەستوری عێراق، هەروەها كاریگەریی خراپی ئەو یارییانە لەسەر دەرون و رۆشنبیری و ئاسایشی كۆمەڵگەی عێراقی و مەترسی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی لەسەر منداڵان و گەنجان و خوێندكاران و قوتابخانە و زانكۆكان و كاریگەری خراپ لەسەر ئاسی خوێندن پەروەردەی خوێندكاران.


بەپێی دەقی بڕیارەكە؛ داوا لە حكومەت دەكرێت هەمو ئەو رێكارانە بگرێتەبەر كە پەیوەندیی بە قەدەغەكردنی ئەو یارییە ئەلیكترۆنیانەوە هەیە بەتایبەتی یارییەكانی (پۆبجی و فۆرتنایت و بلووەیڵ- نەهەنگی شین) و هەمو ئەو یارییانەی كە هاوشێوەن، كە كاریگەریی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و پەروەردە و خوێندن هەیە لەسەر سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگەی عێراقی.


بەپێی بڕگەی دوەمی بڕیارەكە، وەزارەتی پەیوەندی و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان كراوە سەرجەم رێكارە هونەرییەكان بگرنەبەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure