سنور ميديا
2876 جار بینراوە 17/4/2019 01:54 PM

هه‌ر ئێستا خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ راگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

بڕیاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2019 مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكى تر دابه‌ش بكرێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى تايبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  بۆ سنور ميديايى ئاشكرا كرد : سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 19ى نیسانى 2019 دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى فه‌رانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنى باڵا، ناوخۆ، سامانه‌ سروشتیه‌كان‌ و ئه‌وقاف مووچه‌ وه‌رده‌گرن".

 

وتيشى "هه‌ر بۆ سبه‌ى برياره‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى ئاسایش و زێڕه‌ڤانی و فه‌رمانده‌ى به‌رگرى شارستانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌شده‌كرێت".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure