هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم
268 جار بینراوە 17/4/2019 01:37 PM

كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم ڕاده‌گه‌يه‌نرێت



سنور ميديا 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەێنێت "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەوێتە مانگی دوانزدەوە".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندوە "بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سێ جار داوامان لە حكوومەت و كۆمسیۆن كردووە وادەی ئەنجوومەن كۆتایی هاتووە و پێویستە هەڵبژادرن ئەنجام بدرێـت، بەڵام كۆمسیۆن ئامادە نییە و حكومەت بوودجەی بۆ ئەم هەڵبژاردنە تەرخان نەكردووە".

 

عەلی رەشید ئاشکرایکرد "وا پێـدەچێت لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە مانگی دوانزەدا هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمیش ئەنجام بدرێـت".

 

عەلی رەشید سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و مووچە پاشەكەوتكراوەكان و پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە و كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەداوە "هەریەكە لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك و پارێزگای هەڵەبجە یاداشتێكیان داوەتە وەزارەتی دارایی و لیژنەی چاكسازیی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران و بڕی ئەو قەرزەی لای حكوومەتە لە ڕێگای هەژماری بانكییەوە بدرێت بە مووچەخۆران، هاوكات حكوومەت لە ڕێگەی ئەو هەژمارە تایبەتەوە پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە مووچەخۆران وەربگرێتەوە".

 

عەلی ڕەشید وتیشی "وەزارەتی دارایی بێ گوێدانە یاداشت و نووسراوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاو پەرلەمان، هەڵساون بە وەرگرتنەوەی پێشنەكان لە فەرمانبەران و مووچەخۆران، لە كاتێكدا هیچ قەرزێك بۆ فەرمانبەران نەگەڕاتەوەوە، ئێمە جەخت لەسەر پێـشنیاز و بڕیارەكان دەكەینەوە و هاوكار و هاودەنگی مووچەخۆران دەبیـن لە بەدەستهێنانی مافەكانیان".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی عیراق رۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی دیاری کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ، بەڵام تا ئێستا حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام نەداوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure