موچه‌
200 جار بینراوە 17/4/2019 01:10 PM

هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ ئاشكرا ده‌كرێت
په‌يوه‌ندى به‌ وه‌زيره‌كه‌ى پارتى يه‌وه‌ هه‌يه‌



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكی‌ نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "بەهۆی سەفەر و دەوامنەکردنی وەزیری دارایی عێراق فواد حسین، سەدان مامەڵەی هاوڵاتیان و موچەی فەرمابەرانی هەرێم وموچەی وەزارەتی پێشەمەرگە و موچەی کارمەندانی گرێبەست دواکەوتوە".

 

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسيۆى نه‌وه‌ى نوێ لەفەیسبوکی خۆی نوسویەتی "پێویستە فواد حسین لەسەر دەوامنەکردنی لێپێچینەوەی لێبکرێت".

 

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئاماژەی بەوەداوە "بەهۆی سەفەرو دەوامنەکردنی وەزیری دارایی عێراق فواد حسین (کە کاندیدی خودی مەسعود بارزانییە) سەدان مامەڵەی هاوڵاتیان و موچەی فەرمابەرانی هەرێم وموچەی وەزارەتی پێشەمەرگە و موچەی کارمەندانی گرێبەست دواکەوتوە و دۆخی بازار و ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان زیانی زۆری بەرکەوتوە روبەروی ناجێگیری بۆتەوە".

 

په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ ئاماژەی بەوەداوە "زیاتر لە دوو هەفتەشە لیژنەی دارایی و لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان چاوەروانی گەرانەوەی فواد حسین دەکەن کە میوانداری کراوە بۆ رونکردنەوەی چەندین گرفت و پرسی دارایی بەڵام بە بیانوی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی بانکی نێودەوڵەتی سەرجەم کارە گرنگەکانی ئەو وەزارەتە راگیراوە".

 

ئەو ئه‌ندامەی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق وتوشیەتی "هەفتەی پێشو پەیوەندیم ببئۆفیسەکەی کرد سەبارەت بە کیتابێکی بەدواداچون بەڵام رایان گەیاند کە وەزیر داوایکردوە هیچ کەس لەبری ئەو واژو نەکات و سەرەم مامەڵەکانی راگرتوە".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوشده‌كات لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق بكرێت و وتویەتی "بۆ ئەم هەڵوێستانەی پێویستە لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمان لێپرسینەوەی لێبکرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure