پارتى
546 جار بینراوە 15/4/2019 05:11 PM

رۆژنامه‌نووسێكی‌ ديارى پارتی‌: ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین هه‌ولێر ببێته‌ (كابۆڵ) یان (ره‌ققه‌)



سنور ميديا 

رۆژنامه‌نووسێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین له‌ باشترین حاڵه‌تدا پایته‌ختی هه‌رێم له‌داهاتوودا، ببێته‌ (كابۆڵ ) یان (ڕه‌ققه‌)، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

 

سه‌لام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری‌ پێشووی‌ رۆژنامه‌ی‌ خه‌بات زمانحاڵی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "به‌پێی ئه‌و (داتا) و(ئامارانه‌)ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه‌، پڕفرۆشترین كتێب كتێبه‌ ئاینییه‌كان بوون".

 

سه‌لام عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "كه‌واته‌ ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین پایته‌ختی هه‌رێم له‌ داهاتوودا ببێته‌ (كابۆڵ) یان (ڕه‌ققه‌) له‌ باشترین حاڵه‌تدا".

 

مه‌به‌ستی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی‌ پارتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌ولێر ده‌بێته‌ كابۆڵ‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان و شاری‌ ره‌ققه‌ی‌ سوریا كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر مۆڵگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كتێبی‌ ئاینی‌ فرۆشراون.

 

ئه‌م نووسینه‌ی‌ سه‌لام عه‌بدوڵا كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بوو له‌ سلێمانی‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure