هۆشیار عەبدوڵا |
1948 جار بینراوە |
15/4/2019 04:47 PM |
|
هۆشيار عهبدوڵاى ئهوهى بۆ بهرههم صاڵح كرا ديكتاتۆرهكانمان بير دێنێتهوه
سنور ميديا
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هێنانی منداڵان و قوتابیانی قوتابخانەکان بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆککۆمار هەڵسوکەوت ورەفتاری دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانمان بەبیردەهێنێتەوە کە لە بەڕێز د.بەرهەم ساڵح ناوەشێتەوە.
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم دیاردەی هێنان و بردنی مناڵان و قوتابی قوتابخانەکان بۆ پێشوازیکردن لەسەرۆککۆمار کە ماوەیەکی زۆرنابێت لە پارێزگای واست روویداوەو لە پارێزگای موسەناش دووبارە بووەتەوە سەرەڕای هەموو ئەو رەخنانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا رووبەڕووی بووەتەوە.
ئەم پەرلەمانتارە دەشپرسێت: بەچی مافێک ڕێگە دەدەرێت بەوەی مناڵان و قوتابیانی قوتابخانەکان لەچاوەڕوانیکردن و پێشوازی سەرۆککۆماردا لەسەر شەقامەکان بوەستێنرێن.
دەشڵێت، کاتێک ئەم دیاردەیە دەبینین راستەوخۆ بیرمان بۆ ئەوەدەچێت دیموکراسی لەعێراقدا بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە، چونکە لەخولی ڕابووردوودا ڕێگە لەوەگیرا وێنەی سەرۆککۆمار و وێنەی سەرۆکوەزیران لەشوێنی گشتییەکاندا هەڵبواسرێت کەچی لەئێستادا هەندێک رەفتارو هەڵسوکەت دەبینین کە زۆر خراپترە لەهەڵواسینی وێنەی سەرۆکەکان، هەربۆیە پێویستە لەسەر ئەم ئاماژەیە هەڵوەستەبکەین و پێداچونەوەی بۆ بکرێت.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەروو، هیوادارم سەرۆک بەرهەم ساڵح لەم شێوازە دووربکەوێتەوە کە رەفتارو شێوازی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکانمان بیردەخاتەوە، بەتایبەت کە ئەو لە ڕۆژئاوا ژیاوەو خوێندویەتی و بەسیستەمە دیموکراسییەکەی ئاشنابوە، تەنانەت ئەگەر بێت و ئەم دیاردەیەش بەدوور لەئیرادەی ئەو کرابێت ئەوا دەبوو ڕەتی بکاتەوە نەوەک وەک دەردەکەوێت چێژی لێ ببینێت.