سنور ميديا
197 جار بینراوە 15/4/2019 04:39 PM

لە خاکی عێراقەوە کاروانێکی دیکەی چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرا



سنور ميديا 

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ( 14ى نيسانى 2019 )، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا زیاتر لە 250 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان، ئەو کاروانە سەربازییەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ڕەوانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە، پێکهاتووە لە چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی و شۆفڵ و ژمارەیەک تەنكەر و كامیۆنی داخراو كە نەزانراوە چیان لەناودا بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان تابلۆی عیراقییان پێوەبووە و لەناو خاكی عیراقەوە بەرەو ناوچەكانی باكور و خۆرهەڵاتی فوڕات پەڕیونەتەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامیدانی هاوكارییەكانیان بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure