سنور ميديا
663 جار بینراوە 15/4/2019 04:32 PM

فوئاد حسێن سكاڵاى یاسایی له‌دژى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زیرێك تۆمارده‌كات



سنور ميديا 

ئه‌مرۆ له‌ به‌يانيكدا دادگاى فیدراڵى ڕايگه‌ياند كه‌ تاوتوێى سكاڵایه‌كى یاسایی كردووه‌ كه‌ فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى عيراقى له‌دژى محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و وه‌زیرى داد تۆماری كردووه‌و بڕیار دراوه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌یسه‌ بۆ چوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگیرێت.

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگاى فیدراڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و سكاڵایه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرى داراییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ یاسایى چاكسارى گیراوان بووه‌ كه‌ گوایه‌ چه‌ند ماده‌یه‌كى ئه‌و یاسایه‌ ده‌ستوریى نییه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ى په‌یوه‌ندارن به‌ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى خواردن بۆ پاسه‌وانانى ئه‌و چاكسازیانه‌.


ئه‌یاد سامۆك وته‌بێژى دادگاى فیدراڵى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ دادگا بڕیاریداوه‌ بۆچونى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كه‌ تا چه‌ند ئه‌و یاسایه‌ به‌ر له‌ په‌سه‌ندكردنى ده‌ستكارى كراوه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ هه‌بووه‌ كه‌ حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانى ناردووه‌.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دانیشتنى دادگا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ دواخراوه‌ بۆ 6ى مانگى ئایارى داهاتوو تا ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران رونكردنه‌وه‌یان پێده‌دات له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure